ڕووسیا پێش گفتۆگۆوەکان لەگەڵ ئەمریکا لە سەر ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین : لە ژێر فشارەوە هیچ ئیمتیازێک نادەین
پەیامی کورد ... ڕووسیا پێش گفتۆگۆوەکان لەگەڵ ئەمریکا لە سەر ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین : لە ژێر فشارەوە هیچ ئیمتیازێک نادەین .
ڕووسیا هاوکات لەگەل دەستپێکردنی دانیشتنە دوو لایەنەکانی واشینتۆن و مۆسکۆ لە ژنێڤ هۆشداری دا کە گفتۆگۆوەکان دەربارەی ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین لەوانەیە زووتر لە کاتی دیاریکراو بە کۆتا بگات .
مۆسکۆ ش هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٩ی جانیوەری ڕایگەیاند کە ژێر فشاری ئەمریکا ئیمتیازێک لە ووتووێژەکان نادات .
ئەمە لە حاڵیکدایە کە واشینتۆن پێشکەوتنی ووتووێژەکانی پێشڕووی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان دوو ووڵاتی بە بڕیارەکانی مۆسکۆ وە گرێدراو زانیوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە