ڕووسیا پەنا دەباتە بەر کۆریاى باکوور بۆ کڕینی مووشەک و هاوێژەرى تۆپ
پەیامی کورد ... ڕووسیا پەنا دەباتە بەر کۆریاى باکوور بۆ کڕینی مووشەک و هاوێژەرى تۆپ
بە گوێرەی رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"، ڕاپۆرتێکی نهێنی هەواڵگری ئەمریکا کە بەم دواییە ئاشکرا کراوە، ڕووسیا هاوێژەرى تۆپ و ڕۆکێتی کورت مەودا لە کۆریاى باکوور دەکڕێت و چاوەڕوانیش دەکرێت کە کەلوپەلی سەربازی دیکەشی لێ بکرێت. ئەمەش ئاماژەیەکە کە سزا نێودەوڵەتییەکان کاریگەرییان هەبووە لەسەر سنووردارکردنى بەدەست گەیشتنی ڕووسیا بۆ پێداویستییە سەربازییەکان و مۆسکۆی ناچار کردووە کە پەنا ببات بۆ کۆریاى باکوور.
ئەم هەنگاوەى ڕووسیاش لەپاش بەدەست گەیشتنی یەکەم کاروانى درۆنە ئێرانییەکان دێت، کە هەندێکیان بەپێی بەرپرسە ئەمریکییەکان گرفتی میکانیکییان هەیە. بە ووتەی بەرپرسەکانى حکوومەتى ئەمریکا، پەنابردنى رووسیا بۆ ئێران و کۆریاى باکوور ئاماژەیەکە کە کۆنتڕۆڵکردنى هەناردەکردنە نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ئەمریکا و ئەورووپاوە بووەتە مایەى زیانگەیاندن بە ڕووسیا بۆ دەستکەوتنی پاڵپشتیی بۆ سوپاکەى. بەشێوەیەک سزاکانى ئەمریکا و یەکیتی ئەورووپا ڕێگرى لە توانای رووسیا کردووە بۆ کڕینی چەک یاخود کەرەستە ئەلیکترۆنییەکان و بەکارهێنانیان لە درووستکردنى ئەو چەکانە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە