ڕووسیا پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد  ...   ڕووسیا پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە

ڕووسیا لە پەیامێکی هۆشداری سەبارەت بە درووست بوونی هۆکارگەلێک بۆ نەخۆشی گەلی مەترسیدار لەسنوورەکانی ئۆکراین ڕادەگەێنێت

نوینەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە نەخۆشی بیۆڵۆژیکی جیهانی لە ڕێگای سنوورەکانی ئۆکراین ەوە هۆشداری دەدات ،

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز " ڤاسیلی نێبێنزیا " نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری بە ئەندامانی شەورای ئەمنییەت دا : هۆکارگەلی درووستکەری نەخۆشی مەترسیدار دەتوانێ لە سنوورەکانی ئۆکراین ەوە دزە بکات و لە سەرتاسەری ئەورووپا بڵاو ببێتەوە و داوای لە یەکیتی ئەورووپا کرد کە ئەم ئەگەر مەترسیدارە لە بەرچاو بگرن .

ئەو ووتی : ڕووسیا بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە مەترسی دزینی مەوادی ژینگەیی لە تاقیگەکانی ئۆکراین ەوە لە لایەن تێرۆریستانەوە هۆشداری داوە .

نێبێنزیا لەمبارەیەوە ووتی : ڕێک لە پاڵ یەکیتی ئەورووپا ، ئێوە پلاتفرۆمێکی تاقیگەیی بۆ تاقیکردنەوەگەلی بیۆلۆژیکی زۆر مەترسیدارتان هەبووە . بەڵام داوا لە ئێوە دەکەین کە دەربارەی مەترسییەکی بیۆلۆژیکی زۆر ڕاستەقینە بۆ خەڵکی ووڵاتانی ئەورووپایی بیر بکەنەوە ، کە دەتوانێ بە هۆی بەرفروان بوونی کۆنترۆڵ نەکراوی هۆکارگەلی ژینگەیی لە ئۆکراین ەوە بێت کە هەروەها کە لە بەرامبەر ڤیرووسی کۆرۆنا بینیمان ، ڕاوەستاندنی شتێکی زۆر ئەستەمە و لە ئەگەری بوونی سێناریۆیەکی لەم شێوەیە ، ئەوە هەموو ئەورووپا تووسی دەبێت و کاریگەری لە سەری دەبێت .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە بەڵگەگەلێکی بە دەست هێناوە کە نیشان دەدات کییف بە نیازە چەک گەلی بیۆلۆژیکی بەرهەم بهێنێت کە لەم ڕیگایەوە گرووپگەلێکی قەومی تەیبەتی پێ بکاتە ئامانج . ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها ووتوویەتی کە بە گرینگیدان بە ئەو مەواددەی کە لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە ئۆکراین دۆزراوەتەوە ، ئەم تاقیگایانە کۆظی پەلەوەرەکانی نێوان گەر دوو وولاتیان وکوو ئەگەری هۆکاری بڵاوبوونەوەی چەکێکی بیۆلۆژیکی هەڵسەنگاندبوو

هەروەها پێشتریش ئەمریکا ئاماژەی بە هەبوونی تاقیگەیەکی لەم شێوەیە لە ئۆکراین کردووە و نیگەرانی خۆی لە کەوتنی مەواددی بەرهەم هاتوو لەم تاقیگەیە بە دەستی هێزەکانی ڕووسیا ڕاگەیاندبوو .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە