ڕووسیا کار لە سەر فڕۆکەیەکی شەڕکەری دۆزەرەوەی نوێی دەستپێکرد
پەیامی کورد ... ڕووسیا کار لە سەر فڕۆکەیەکی شەڕکەری دۆزەرەوەی نوێی دەستپێکرد .
کارکردن لە سەر نەوەی نوێی شەڕکەری دۆزەرەوە لە ڕووسیا دەستیپێکردووە .
بە پیی ڕاپۆرتێک ، دیزاینەرانی ڕووسی کارکردنیان لە سەر فڕۆکەیەکی شەڕکەری دۆزەرەوەی نوێ دەستپێکردووە .
کۆمپانیای دەوڵەتی Rostec ڕاپۆرتی داوە و ڕایگەیاندووە کە کاری پەرەپێدان و درووستکردنی فڕۆکەیەکی شەڕکەری دۆزەرەوە و دووربۆرد هیوابەخش ە لە فێدراسیۆنی ڕووسیا دەستی پێکردووە .
لە بەیاننامەی ڕاگەیندراودا لە ماڵپەڕی ئەم کۆمپانیایە دەوڵەتییەدا هاتووە : پەرەپێدانی نەوەی دواتری فڕۆکەشەڕکەرەکانی دۆزەرەوەی نوێ لە ئێستاوە دەستی پێکردووە . پڕۆژەی فڕۆکەگەلی دۆزەرەوەی پێشکەوتووی MiG-41 لە قۆناغی کارکردنی بەرفراوان و پەرەپێداندایە .
بڕیار لەسەر ئەمەیە کە MiG-41 جێگرەوەی فڕۆکەی شەڕکەری دۆزەرەوەی میگی - ٣١ ببێت کە لە ساڵی ١٩٨١ بە خزمەت گیراوە .
لە ٢٤ ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ ،دا یووری سلۆسار ، سەرۆکی UAC " یوونایتێد ئەیر کرەفت ی کۆرپۆرەیشن " ڕایگەیاندووە کە MiG-41 نزیک بە سالی ٢٠٣٠ دەبێتە جێگرەوەی MiG-31 .
بە ووتەی ئەو ، تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی دۆزەرەوەی نوێ لە ماوەی کاری لێکۆڵینەوەیی پەیوەست بە نیاز و پێویستی مۆشتەری دەستەبەر دەکرێت . سلۆسار دواتر ووتی : هەموو شتێ بە شێوەی بابەتەکەوە پەیوەندی هەیە . ئەگەر بڵێن بفڕێ بۆ بۆشایی ئێمە دەفڕینە بۆشائی.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە