ڕووسیا گەشتی ووڵاتەکەی لە بایدن و ترودۆ قەدەغە دەکات
پەیامی کورد ... ڕووسیا گەشتی ووڵاتەکەی لە بایدن و ترودۆ قەدەغە دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، وەک ووڵامێک بۆ سەپاندنی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا، مۆسکۆش بڕیاریداوە قەدەغەی گەشتکردن بەسەر جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و جاستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بسەپێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەێندراوێکدا باسی لەوەشکردوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و جاستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا خراونەتە لیستی قەدەغەی گەشتکردن و رێگەیان پێنادرێت بێنە ڕووسیا، لە لیستەکەدا لوید ئۆست، وەزیری بەرگری ئەمریکا، ویلیام بێڕنس، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە ئەو ووڵاتە بوونیان هەیە.
ئەوەش هاتووە، سەرەڕای سەپاندنی سزاکان، بەڵام پەیوەندییە فەرمییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا پارێزراو دەبن و لەکاتی پێویستدا دەکرێت گفتوگۆی ئاست بەرز لەگەڵ ئەو کەسانەشدا بکرێت کە خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە