ڕووسیا یەکەمین یەکەی سەربازی و نیزامی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان ناردە قەزاقستان
پەیامی کورد ... ڕووسیا یەکەمین یەکەی سەربازی و نیزامی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان ناردە قەزاقستان .
دوابەدوای بەردەوامی نائارامییەکان لە قەزاقستان و لە دوای داواکاری قاسم ژۆمارت تۆکایۆف ڕووسیا ڕووسیا یەکەمین یەکەی سەربازی و نیزامی خۆی لە ژێر ناوی " پاراستنی ئاشتی " و بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان ناردە ئەم ووڵاتە کێشە لێدراوە .
ئەم هەواڵە لە حاڵێکدا ڕادەگەێندرێت کە پێشتر پۆلیسی قەزاقستان هەواڵی لە کوژرانی دەیان ناڕازی لە ئاکامی دەرگیرییەکانی دوێنێ چوارشەممە شەو و سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دابوو .
هەر لەم ڕاستایەدا یەکیتی ئەورووپا ، لە دۆخی قەزاقستان زۆر نیگەرانین .
جۆزێپ بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ئەمڕۆ پێنجشەممە ووتی کە یەکیتی لە ڕەوندی دۆخ لە قەزاقستان ، زۆر نیگەرانە و ڕەوانەکردنی بەرفراوانی هاوکاری و هێزی سەربازی و نیزامی بیانی نیشاندەری دۆخێکە کە دەبێ لێی دووری بگرێت .
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز"، "قاسم جۆمارت تۆقایۆف" سەرکۆماری وڵاتی "قەزاقستان" لە دژکردەوە بەو خۆپیشاندانانە کە لە گەورەترین شاری ئەو وڵاتە و لە پارێزگای ڕۆژاوای "مانگیس تائۆ"، بە شێوەی توندوتیژ بەڕێوە چوو، بۆ دوو حەوتوو حکوومەتی نیزامیی ڕاگەیاند.
دوێنێ چوارشەممە ٥ی جووڵای خەڵکی "قەزاقستان" بەهۆی هەڵکشانی سووتەمەنی لە خۆپیشاندانێکی کەم وێنەدا بە نیشانەی ناڕەزایەتی ڕژانە سەر شەقامەکان.
بەپێی ئەو بڕیارەی "جۆمارت تۆقایۆف"، لە کاتژمێر ١١ی شەو هەتا ٧ی بەیانی هاتووچۆ قەدەغە کراوە، هەروەها نابێ خەڵک بە کۆ لەلای یەکتر ڕاوەستن.
سەرۆککۆماری "قەزاقستان" ڕۆژی سێشەممە لە وتووێژێکدا وتبووی: "دەوڵەت ناڕووخێت و بەگشتی هێرش بۆ نێو بینا و نووسینگەی دەوڵەتی لەلایەن ناڕازییانەوە نایاساییە".
ئەوە لە حاڵێکدایە کە پۆلیسی ئەو ووڵاتە ڕۆژی سێشەممە بۆ پەرتەوازەکردنی خۆپیشاندەران کە هەزاران کەس بەهۆی هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی ڕژابوونە سەر شەقامەکان، لە نارنجۆکی دەنگی و فرمێسک ڕێژ کەڵکی وەرگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی "قەزاقستان" ڕایگەیاندووە کە ٢٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری فەڕەنسا ، ژمارەی خۆپیشاندەرانی ڕۆژی سێشەممە لە شاری "ئالماتی" لانیکەم ٥ هەزار کەس بووە.
هەروەها باس لەوە دەکرێت کە لە زۆربەی ناوچەکانی "قەزاقستان" ئینتەرنێت پچڕاوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک "واتساپ، تێلێگرام و سیگناڵ" لەکار کەوتوون.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە