ڕووسەکان تەنانەت تەرمەکان مینڕێژ دەکەن
پەیامی کورد ... ڕووسەکان تەنانەت تەرمەکان مینڕێژ دەکەن!
سەرۆککۆماری ئۆکراین لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: هێزەکانی ڕووسیا خەریکی پاشەکشە لە سنوورەکانی باکووری ئۆکراین دان.
زلێنسکی هۆشیاری خەڵکەکەی کردەوە و ڕایگەیاند: ئەوان هەموو ناوچەکەیان مینڕێژ کردووە. ماڵەکانیان مینڕێژ کردووە، کەلوپەل و تەنانەت تەرمی کوژراوانیان مینڕێژ کردووە.
زلێنسکی لە درێژەدا ووتی ئۆکراینییەکان، پێش ئەوە بۆ ژیانی ئاسائیان بگەڕێننەوە دەبێت پشوودرێژ بن هەتاکوو هەموو مینەکان هەڵبوەشێننەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە