ڕوونکردنەوهیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابوورییەوە دهربارهی لێخۆشبوونى باجى کۆمپانیاکان هوه
پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوهیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابوورییەوە دهربارهی لێخۆشبوونى باجى کۆمپانیاکان هوه
وەزارەتى دارایی و ئابووری له ڕوونکردنەوهیەکدا لهبارهی لێخۆشبوونى باجى کۆمپانیاکان رایگهیاند، دەنگۆى ئەوە بڵاوكراوهتهوه كه گوایه بڕیاردراوه ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە کارناکەن و سەردانی باجیان نەکردوە تەنها باجی یەك ساڵیان لێوەردەگیرێت، بهڵام "سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە و هیچ بڕیارێكی لهوجۆره نهدراوه".
وەزارەتى دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان له روونكردنهوهیهكدا بڵاویكردهوه، "دوای ئەوەى ڕۆژى چوارشەمەى ڕابردوو ڕێکەوتى 2022/8/31، ئاوات جەناب نوورى وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ ژوورى بازرگانى سلێمانى کۆبوەوە، دواتر دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری داوە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە کار ناکەن و سەردانی باجیان نەکردوە تەنها باجی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێت، سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە".
ئاماژهی بهوهشكرد، لە کۆبونەوەی وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری هیچ بڕیارێکی لەم جۆرە نەدراوە.
وەزارەتى دارایی و ئابووری دهڵێت، "سەرجەم کۆمپانیاکان بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەرکی کۆمپانیاکانە راپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەش بکەن، جا کار بکات یاخود نا، لە کاتێکدا باج دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کەوا چالاکی هەبێت و قازانجی کردبێت، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە لەکاتی وەستانی کۆمپانیا پێویستە کۆمپانیا ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجامبدات و راپۆرتی دارایی خۆی پێشکەش بکات".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە