ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ سەبارەت بە دەست لەکارکشانەوەی وزیری سامانە سرووشتییەکان بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ سەبارەت بە دەست لەکارکشانەوەی وزیری سامانە سرووشتییەکان بڵاو دەکرێتەوە
بەڕێوبەری نووسینگەی وەزیری سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، دەنگۆی دەست لەکارکێشانەوەی کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان دوورە لەراستییەوە و "هیچ توڕە بوون و نیگەرانییەکیش نیە"، بەڵکوو وەزیر بۆ چەند پشکنینێکی تەندرووستی لەدەرەوەی ووڵاتە و دوای سەری ساڵ دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
سەمیر حاجی، بەڕێوبەری نووسینگەی وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە روداوی راگەیاندوە، "هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سرووشتییەکان دوورە لە راستییەوە. جەنابی وەزیر بە مەبەستی چەند پشکنینێکی پزیشکی لە دەرەوەی ووڵات، مووڵەتی وەرگرتوە، دوای پشووەکانی سەری ساڵ دەگەڕێتەوە و دەست بە دەوامی ئاسایی خۆی دەکاتەوە".
لەبارەی هەواڵی "توڕەبوون، نیگەران بوون و دەستلەکارکێشانەوە"ی وەزیری سامانە سرووشتییەکانیش کە لە هەندێک پەیج و ماڵپەڕی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، بەڕێوبەری نووسینگەی وەزیر ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەو هەواڵانە راست نین و هیچ نیگەران بوون و توڕەبوونێک نییە".
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاویانکردەوە، كهمال ئهترووشی، وهزیری سامانه سرووشتییهكانی حكوومهتی ههرێمی کوردستان ماوەی دوو مانگە له وهزارهتهكهی دهوام ناكات، بۆیە ئەنجوومەنی وەزیران بهڕێوبهری گرێبهسته نهوتییهكانی له جێگهی ئهو به وهكالهت ڕاسپاردوە و واژووی نووسراوەکانی وەزارەتەکە دەکات.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە