ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ لە ناساوە سەبارەت بە گرووپێکی گیرخواردوو لە کەشی بۆشایی ئاسمان

پەیامی کورد   ...   ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ لە ناساوە سەبارەت بە گرووپێکی گیرخواردوو لە کەشی بۆشایی ئاسمان

ڕوونکردنەوەی ناسا سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی کەشتیوانە ئەمریکییەکان کە لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتیدا گیریان خواردووە

▫️بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو کەشتیوانانەی ستارلاینەر کە لە مانگی حوزەیرانەوە لەسەر وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی گیر بوون و کڵاوی بابا نوئێل یان لەبەردا بوو، ناسا ناچار بوو ئەو "تیۆری پیلانگێڕی" کە لە سۆشیال میدیاکاندا ورووژێندرا کە ئەم تیمە فڕۆکەوانییە لە بۆشایی ئاسمان دا نین یان خود ئەوەی کە تەنانەت لە ستۆدیۆیەکی فۆتۆگرافەری وێنە دەگرن ڕەت بکاتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک پۆست، لە ووڵامی ئەو بەکارهێنەرانەی کە پرسیاریان کردووە کە ئایا کەشتیوانەکان پێش هەڵدانی کڵاوەکانیان لەگەڵ خۆیان هێناوە یان پێشتر بردوویانە، ناسا ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەردا ئەو دیکۆراتانەی گەیاندووەتە وێستگەی بۆشایی ئاسمان.


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە