ڕوونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی یەوە
پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی یەوە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى ڕایده‌گه‌ینێت، "ھیچ کەس لەسەروو یاساوە نییە"، ده‌شڵێت:"سلێمانی شاری پێكه‌وه ژیانه‌و لێره هیچ كه‌س له‌سه‌رو یاساوه نییه".
بەگوێره‌ى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌كراوه، "ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ى ١٢ی٢٠٢١ به‌نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی خوێندنگه‌ی (العالمیه المتحده)مان كرد".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایان و ستافی ئیداره‌ی خوێندنگه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ و كه‌س وكاری خوێندكاران، به‌ناوی به‌ڕێوبه‌رو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیه‌وه پشتیوانیمان بۆ ده‌ربڕین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان به‌ڕێگه‌ی یاسایی و دڵنیامان كردنه‌وه كه سلێمانی شاری پێكه‌وه‌ژیانه‌و لێره هیچ كه‌س له‌سه‌رو یاساوه نییه".
هەفتەی ڕابردوو، گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوبۆوه كە لەئیدارەی خوێندنگەیەكی عەرەبی سەر بەحكوومەتی عێراقی چەند چەكدارێك هێرش دەكەنەسەر باوك‌و كوڕێك، پاشان لەسەر ئەو ڕووداوە ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی ڕاگەیاند.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە