ڕوونکردنەوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق ەوە سەبارەت بە ڕاگرتن و کەمبوونەوەی هەناردەکردنی دراوی دۆلار

پەیامی کورد   ...  ڕوونکردنەوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق ەوە سەبارەت بە ڕاگرتن و کەمبوونەوەی هەناردەکردنی دراوی دۆلار

بانکی ناوەندی رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لە بارەی راگرتن و کەمبوونەوەی ناردنی دۆلار لە ئەمریکاوە بۆ عیراق بڵاوکراونەتەوە دورن لە راستییەوە، لە رۆژی رابردوو گفتوگۆ لەسەر ناردنی گوژمێکی دۆلار کراوە.

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، گواستنەوەی دۆلار لە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکاوە بۆ عێراق بەردەوامە و بەپێی خشتەی کارکردن بەرێوەدەچێت، لە رۆژی رابردووش گفتوگۆ لە بارەی ناردنی گوژمێکی دیکەی دۆلار کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەواڵ و راپۆرتانەی لە بارەی راگرتن و کەمکردنەوەی ناردنی دۆلار لە ئەمریکاوە بۆ عێراق دەکەن دوورە لە راستییەوە، داواش لە میدیاکان دەکەن لە بڵاوکردنەوەی زانیاری ووردبن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمریکا داواکارییەکی عێراقی بۆ وەرگرتنی یەک ملیار دۆلاری کاش لە بانکی فیدڕاڵی رەتکردەوە، بەو پێیەی کە ئەو داوایە دژایەتییە لەگەڵ هەوڵەکانیان بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی دۆلار لەلایەن بەغداوە و ڕاگرتنی رۆیشتنی پارەی نایاسایی بۆ ئێران.

هاوکات ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ١٦٠ هەزار و ٥٠٠ دینار بەرزبووەوە، هاوکات لە بازاڕەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١١٦١ هەزار دینارە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە