ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی به‌رده‌م كۆلیژی " تیشك " خسته‌ڕوو و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه به‌هۆی ڕووداوه‌كه ٤ تۆمه‌تبار ڕاگیراون.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه “دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیاکان بڵاوبووەوە کە لە بەردەم كۆلیژی " تیشک " دوو قوتابی دەبێتە دەماقاڵەیان کە لە هەمان کۆلیژ قوتابین و لە ئەنجامدا دەبێتە شەڕیان له‌گه‌ڵ دوو قوتابى تريش لەسەر ئەوەی دوو رۆژ پێشتر بە ئۆتۆمبێل یەکیان شکاندوویەتییەوە سەر ئەوی تر و لە ئەنجامی شەڕەکه‌دا تەقە دەکرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه “وەک بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردوو و خانه‌واده‌ى هەردوولامان ئاگادار کردنەوە کە دەبێ بە زووترین کات خۆیان ڕادەستی پۆلیس بکەن، ئەگەرنا بە تووندترین شێوە سزا دەدرێن، بۆیە هەردوولا خۆیان ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد”.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند “دەستمان بەسەر دەمانچەیەکی جۆری (تارق) دا گرت و هیچ لایەکیشیان سکاڵایان نەبوو لە دژی یەکتر و پێکهاتن و بەڵێنیان دا کە بە هیچ جۆرێک كێشه و ئاژاوه دروست نه‌كه‌ن و پەنا بۆ چەک نەبەن و شەڕ نه‌كه‌ن ئەگەرنا لێپێچینەوەی تووندی یاساییان بەرامبەر دەکرێت”.
جه‌ختیشی كرده‌وه “بەڵام لەبەر ئەوەی لە ڕووداوه‌كه‌دا تەقە کراوە و مافی گشتی دەیگرێتەوە، پەڕاوی لێکۆلینەوە ڕێک خرا و لە کاتی ئێستاشدا هه‌رچوار تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون بە پێی ماددەی ٤١٣ یاسای سزاکان و ٢١ چەک”.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند “لێرەوە دلنیایی دەدەینە ھاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری ھەولێر کە پۆلیس شەو و رۆژ لە ئەرکدایە بۆ پاراستنی ئەمنییەتى شارى هه‌ولێر و سه‌روماڵى هاووڵاتيیان و ھیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر نییە”.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە