ڕوونکردنەوەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامی کورد   ...  ڕوونکردنەوەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

چەند ماڵپەڕێکی هەواڵی ئێران، هەواڵێکیان لەسەر زاری جۆن بۆڵتن، کە ئێستا هیچ پۆستێکی حکوومی و فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە بڵاو کردووەتەوە کە گوایە چەک لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەر لە بەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە ڕەت دەکاتەوە کە چەندین جارە دووبارە دەکرێتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات ئاسایشی ووڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێک بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.

ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

١٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە