ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له سنووری قه‌زای مه‌خموور و ناحیه‌ی قه‌راج سەبارەت بە هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سەر ئەو سنوورانە ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له سنووری قه‌زای مه‌خموور و ناحیه‌ی قه‌راج سەبارەت بە هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سەر ئەو سنوورانە ئاشکرا دەکات
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له سنووری قه‌زای مه‌خموور و ناحیه‌ی قه‌راج رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش دوای ئه‌وه‌ی هێرشیانكرده سه‌ر ماڵێكی گوندێكی سنوری ناحیه‌كه و خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یان كوشت، رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منیه‌كان بوونه‌ته‌وه و 3 (سێ) كه‌سی دیكه‌شیان كوشت كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره به‌پله‌ی نه‌قیب.
غازی فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له‌سنووری قه‌زای مه‌خموور ڕایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر گوندی خه‌تاب له سنووری ناحیه‌ی قه‌راج، له‌ناو گونده‌كه‌ش چوونه سه‌ر ماڵێك كه خاوه‌نی ماڵه‌كه سه‌ر به‌حه‌شدی نیشتمانیه و كوشتیان، پاش ئاگاداكردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان، هێزێكی بنكه‌ی پۆلیسی حاجی عه‌لی كه له‌ناو ناحیه‌كه‌ن رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
ووتیشی، "كاتی هاتنی هێزه‌كه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی حاجی عه‌لی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری خۆبه‌خش بۆ شوێنی رووداوه‌كه، چه‌كدارانی داعش، چێندراویان پێیاندا ته‌قانده‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا 3 (سێ) كه‌سیان كوژراون، یه‌كێكیان پله‌ی نه‌قیبه و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش، یه‌كێكیان پۆلیسه و ئه‌وی دیكه‌شیان هاووڵاتیه‌كه، هه‌روه‌ها 7 (حه‌وت) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه سه‌رجه‌میان هاووڵاتی مه‌ده‌نین سه‌ر بهعهشریهتی لهێبن".
باسی له‌وه‌شكرد، بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسیه‌كانی داعش له‌سنووری چیای قه‌ره‌چووغ پێویست به‌هه‌ڵمه‌تێكی فراوان و گشتگیر ده‌كات، تا بتوانرێت سه‌رجه‌میان له‌ناو ببرێن و چیتر نه‌بنه هۆكاری مه‌ترسی بۆسه‌ر گیانی هاووڵاتیانی گوندنشین كه زۆرجار ده‌كرێنه ئامانج.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە