ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ەوە سەبارەت بە لێبڕینی مووچە
پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ەوە سەبارەت بە لێبڕینی مووچە
نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەینێت،هەندێ میدیا و سۆشیاڵ میدیا کاریان شێواندنی لێدوانەکان و بێ نرخ کردنی ھەوڵی نوێنەرانی کورد لە بەغدا و کەمکردنەوەی کارەکانی حکوومەتی ھەرێمە.
ئهمڕۆ شهممه ٣ ی نیسانی ٢٠٢١ نوسینگەی راگەیاندنی بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لەرونکردنەوەیەکدا ڕایگهیاندووه : " لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا، لێدوانێکی دکتۆر بەشیر حەداد، عێراقیان شێواندوە کە گوایە ئەو ووتوویەتی، عێراق لەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێرێت، بەڵام لێبڕینی مووچە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەردەوام دەبێت".
نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئاماژهی بهوهش كردووه، ئێمە لێرەوە بەھەموو شێوەیەک ئەو ھەواڵە چەواشەکارییانە ڕەت دەکەینەوە و ڕایدەگەینین کە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ھیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی نەداوە.
له ڕوونكردنهوهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو" پێمان وایە ئەوانە کە لەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە کار دەکەن، ھیچ شتێک لە کاری رۆژنامەنووسی نازانن و تەنیا فەرمانبەرێکن و کاریان شێواندنی لێدوانەکان و بێ نرخ کردنی ھەوڵی نوێنەرانی کوردە لە بەغدا و کەمکردنەوەی کارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە