ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ئابووری و دارایی هەرێمی کوردستان
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه، هیچ زانیارییه‌كیان دەرباره‌ی مووچه‌ی خانه‌نشین بڵاوكردبێته‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ندێك له‌په‌یجه‌كان به مه‌راسیمی سیاسی له‌ژێر ناوی سه‌رچاوه‌وه زانیاری له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك په‌یج و كه‌سانی نابه‌رپرس، به‌ناوی "سه‌رچاوه"یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه، لێدوان و زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر خانه‌نشینی (پله تایبه‌ته) به‌ڕێزه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "به پێویستی ده‌زانین لای هه‌موان ڕوون و ئاشكرا بێت ، كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دووره له‌وه‌ی كه زانیاری له‌سه‌ر خانه‌نشینانی پله تایبه‌ت له په‌یجه بێ ناسنامه‌كانه‌وه بڵاوبكاته‌وه".
باسی له‌وشه‌كردوه، "دیاره ئه‌و په‌یجانه‌ی كه زانیاری ناڕاستی له‌و جۆره بڵاوده‌كه‌نه‌وه، جگه له مه‌رامی سیاسی و چه‌واشه‌كاری هیچ ئامانجێكی دیكه‌یان نییه".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە