ڕوونکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەربارەی کۆبوونەوەیەکی نایاسایی لەژێر ناوی "السلام والاسترداد" بڵاو دەکرێتەوە

پەیامی کورد     ...   ڕوونکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەربارەی کۆبوونەوەیەکی نایاسایی لەژێر ناوی "السلام والاسترداد" بڵاو دەکرێتەوە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی کۆبوونەوە لەژێر ناوی "السلام  والاسترداد" رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچوە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناکات.

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە راگەێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەیەک بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لە هەولێر لەژێر ناوی "السلام  والاسترداد" رێکخرابوو، رایگەیاند، "کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناکات".

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، رێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرنە بەر.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە