ڕوونکردەوەیەک لە لایەن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یەوە
پەیامی کورد ... ڕوونکردەوەیەک لە لایەن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یەوە
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ره‌تیكرده‌وه، هیچ لایه‌نێكی ناو چوارچێوه‌كه‌یان چووبێته پاڵ هاوپه‌یمانی سێقۆڵی و راشیگه‌یاند، هیچ هێزێكی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی رێكه‌وتنی نییه، ئامانجیش له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه چه‌واشه كردنی رای گشتیه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ڕاگه‌یندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕ و په‌یجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رایانگه‌یاندوه كه به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی سی قۆڵی ده‌ستیانكردوه به پێكهێنانی حكومه‌ت.
جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه و دووره له‌ڕاستیه‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه و دوره له‌ڕاستیه‌وه، ئامانجیش لێی چه‌واشه‌كردنی ڕایگشتی، به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌و جۆره هه‌واڵانه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی لایه‌نه‌كان نابێت".
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پابه‌نده به‌و بنه‌ماو پرنسیپانه‌ی كه له‌دیدگایه‌وه خۆیه‌وه ده‌ستیپێكردوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پابه‌نده به‌و بنه‌ماو پرنسیپانه‌ی كه له‌دیدگایه‌وه خۆیه‌وه ده‌ستیپێكردوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و پاراستنی گۆڕه‌پان و پێگه‌ی هاووڵاتیان و كوتله سیاسییه‌كان.
تاوه‌كوو ئێستا هاوپه‌یمانی "رزگاری نیشتمان" كه له ره‌وتی سه‌در و پارتی و سیاده پێكهاتووه سوورن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی و له‌به‌رامبه‌ریشدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆربه‌ی لایه‌نه شیعیه‌كان و به‌شێك له په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆوەكان له خۆ ده‌گرێت، جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تێكی ته‌وافوقی نیشتمانی ده‌كاته‌وه.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە