ڕووپێوێکی نوێی بێکاری بە شێوەی مەیدانی ئامادە دەکرێت

پەیامی کورد     ...   ڕووپێوێکی نوێی بێکاری بە شێوەی مەیدانی ئامادە دەکرێت

سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ڕووپێوێکی نوێی بێکاری بە شێوەی مەیدانی ئامادە کراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئامارەکە رادەگەیەنن.

سیروان محەمەد، ڕایگەیاند : "ئێمە وەکو دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان ، رووپێوێکمان ئەنجام داوە و ماوەتەوە رایبگەینین، کە ئەو رووپێوەمان لەگەڵ رێکخراوی کاری جیھانی ئەنجام داوە و پاڵپشتی ئێمەیان کردووە، کە بەرپرسەکەیان بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە، بۆیە راگەیاندنی ھەندێک دواکەوت".

محەمەد ووتیشی: "ھەموو کارەکان تەواو بوونە و تەنھا ماوە راپۆرتەکە ببینین و تیمی دەستەکەشمان لەگەڵ رێکخراوی کاری جیھانی لە ئیشکردندان، بۆ ئەوەی راپۆرتی سەرەتایی ئامادە بکەن تا ھەفتەی داھاتوو و دواتریش بە شێوەی فەرمی ڕووپێوی بێکاری رابگەینین، تا رێژەی ربێکاری لە ھەرێمی کوردستان دیاری بکرێت، کە ئێستا چەند لە سەدە".


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە