ڕژیمی ئێران تەنانەت زۆڵمی لە بەڵگەی وەفاتنامەی بەندکراوی سیاسی لە سێدارەدراوی ڕۆژهەڵاتی کرد
پەیامی کورد ... ڕژیمی ئێران تەنانەت زۆڵمی لە بەڵگەی وەفاتنامەی بەندکراوی سیاسی لە سێدارەدراوی ڕۆژهەڵاتی کرد
ئیدارەی باری شارستانی شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە هۆکاری گیان لە دەستدانی " حەیدەر قوربانی " بەندکراوی سیاسی کورد کە بە نامرۆڤانە لە بەندیخانەی شاری سنە لەسێدارەدرا ، مردن بە هۆکاری " نادیار و ناڕوون " نووسراوە .
بە پێی زانیارییەکان لە ماڵپەڕێکی مافی مرۆڤ ەوە بە ئاماژەدان بە بوونی " هەموو دۆسیە و بەڵگە و نووسراو و بەڵگەگلی نێودەوڵەتی لەوانەش " بەیاننامەی مەحکووم کردنی ڕێپۆرتەرانی بابەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوی جیهانی لێبووردەیی نێودەوڵەتی " ڕاپۆرتی دا : حەیدەر قوربانی لە ڕەوەندێکی " ناڕوون ، ناعادیلانە و نایاسایی " بە لە سێدارەدان مەحکووم کرا و جێبەجێ کردنی حۆکمی ئەم بەندکراوە سیاسە ش " بە بێ تێپەڕکردنی هەرجۆرە تەشریفاتێکی یاسایی و بە شێوەی شاراوە لە لایەن بەرپرسانی دادگای پارێزگای شاری سنە جێبەجێ کرا .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوە مرۆییە ئیدارەی باری شارستانی شاری کامیاران لە بەڵگەنامەی وەفاتنامەی ئەم بەندکراوە سیاسییە ، هۆکاری مردنەکەی " ناڕوون و نادیار " نووسیوە .
حەیدەر قوربانی کە بە ووتەی کەس و کارو نزیکەکانی ، لە دەورانی بەندکردنیدا ، لە ژێر ئەشکەنجەگەلی ڕۆحی و جەستەیی زۆر بووەتەوە ، بە ناچاری دانپێدانانی زۆرەملی یان لە کەناڵی ئینگلیزی زمانی پرێس تی ڤی پێکردووە
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە