ڕکابەرێک بۆ دۆناڵد ترامپ و جۆ بایدن " میلیاردێرگەلی ئەمریکی لە سەر نیکی هیلی شەرتانەیان کرد
پەیامی کورد ... ڕکابەرێک بۆ دۆناڵد ترامپ و جۆ بایدن " میلیاردێرگەلی ئەمریکی لە سەر نیکی هیلی شەرتانەیان کرد
نزیکەی مانگێکە کە لیستەی داهینەران و ڕابەرانی تیجاری و بازرگانی کە لە پشتی قائیمقامی پێشووی کارۆلینای باشوورەوە بە ڕیزەوە ڕاوەستاون و هاوکاری دارایی و ماددی بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکانی ئەو دەکەن یا خود کەبەرچاویان دایە کە ئەم کارە ئەنجام بدەن ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووی لە زیادبوون دایە .
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ، هەر چەندە کە لە کۆتایی ئۆکتۆبەر لەگەڵ ڕاکێشانی کەمتر لە ١٠٪ی دەنگەکان کۆمارییەکان لە دەرئەنجامی ڕاپرسییەکان نائومێدییان نیشان دەدا بەڵام لە ئێستادا خۆشەویستییەکی ١٨٪ی بۆ خۆی بە دەست هێناوە و لەم وارەدا لە ڕان دیسانتیس ، قائیممقامی فلۆریداوە نزیک بووەتەوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە