ڕۆبیۆ مەرجەکانی واشینتۆن بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ تاران ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... ڕۆبیۆ مەرجەکانی واشینتۆن بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ تاران ئاشکرا دەکات
وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند: پێویستە ئێران دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی مووشەکە دوورهاوێژەکانی هەڵگرێت.
ئەو لێدوانەی ڕۆبیۆ لەکاتێکدایە، دانووستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لەبارەی پرۆژەی ئەتۆمیی ئێران لە ڕۆما دواخرا.
مارکۆ ڕۆبیۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی فۆکس نیووزدا ووتی : پێویستە ئێران هاوکاری گرووپەکان ڕابگرێت، بەتایبەتیش حووسییەکانی یەمەن، پێویستە دەستبەرداری پەرەپێدانی مووشەکە دوورهاوێژەکانی بێت کە هیچ ئامانجێکی لە پشتەوە نییە جگە لە درووستکردنی چەکی ئەتۆمی نەبێت، هەروەها دەشڵێت: پێویستە ئێران دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵگرێت.
ڕۆبیۆ دووپاتی کردەوە، پیویستە ئێران ڕەزامەند بێت لەسەر ئەوەی ئەمریکییەکان لە پرسی پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و سەربازییەکان بەشداری بكەن.
ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە