ڕۆبێرتا مێتسۆلا ، سیاسەتمەداری ماڵت دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا
پەیامی کورد ... ڕۆبێرتا مێتسۆلا ، سیاسەتمەداری ماڵت دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا
پەرلەمانی ئەورووپا ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی جانیوەری لەگەڵ دەنگی زۆرینە ڕۆبێرتا مێتسۆلا ، نوێنەری ماڵت لە گرووپی حێزبی خەڵکی ئەورووپا " ڕاستی میانە " ی وەکوو جێگرەوەی دەیڤید ساسوولی بە سەرۆکی ئەم نەهادە هەڵبژارد .
ئەمە سێهەمین جارە مێژووی پەرلەمانی ئەورووپا ژنێک بگاتە پۆستی سەرۆکایەتی . سیمۆن ویل کەسی بەجێ ماوی شەڕی هۆلۆکۆست لە فەڕەنسا یەکەمین ژن لە پەرلەمانی ئەورووپا . لە دوای ئەو نیکۆڵ فۆنتن ی فەڕەنسەوی دووهەمین ژنێک بوو کە توانی ببێتە سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا .
لە کۆی دەنگەکان ٤٥٨ نوێنەر لە ٦٩٧ نوینەر بۆ بە دەست هێنانی کورسی دەنگی ئەرێنی یان بە سەرۆک بوونی مێتسۆلا داوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە