ڕۆبێرت فۆرد : ئەمریکا هەرگیز دەست بەرداری " یەپەگە " نابێت و لە سووریا دەکشێتەوە!

پەیامی کورد  ...  ڕۆبێرت فۆرد : ئەمریکا هەرگیز دەست بەرداری " یەپەگە " نابێت و لە سووریا دەکشێتەوە!

ڕۆبێرت فۆرد باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند، ئەمریکا هەرگیز لە پشتیوانیکردنی " یەپەگە " ناوەستێت و لە سووریا دەکشێتەوە.

ڕۆبێرت فۆرد ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا دە ساڵە وەک هاوپەیمانییەکی ناوخۆیی لەگەڵ " یەپەگە " کاردەکات ، هەرگیز لە پشتیوانیکردنی " یەپەگە " ناوەستێت و لە سووریا دەکشێتەوە.

فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند، کۆشکی سپی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر " یەپەگە " ناگۆڕێت، چوونکە دە ساڵە شەڕی داعش دەکەن.

فۆرد ئاگاداری کردەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیەکی سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە پشتیوانی سیاسی بۆ بوونی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە.


ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە