ڕۆبێرت مالی : هیچ ڕێکەوتنێک لەگەل ئێران بە دەست نەهاتووە
پەیامی کورد ... ڕۆبێرت مالی : هیچ ڕێکەوتنێک لەگەل ئێران بە دەست نەهاتووە
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ڕایگەیاند : هیچ ڕێکەوتنێک سەبارەت بە ووتووێژە ئەمتۆمییەکان بە دەست نەهاتووە چوونکە تا ئەو کاتەی کە دەربارەی هەموو بابەتەکان ڕێکەتنێک نەکرێت ڕێکەوتنێکی دیکەش بوونی نابێت .
نووسراوێک بوونی هەیە و لە واری هەماهەنگیکەری یەکیتی ئەورووپاوە تێگەیشتنێکی ڕوون لەو بارەیەوە ش بوونی هەیە .
هەڵوێستی ئێمە ڕوونە ، ئەگەر ئێران ئامادەیی هەبێت ، ئێمەش ئامادەی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمین .
بۆ ئێمە ئەم گەڕانەوەیە لە واری کەمکردنەوەی گەمارۆگەلێک کە دەبێ بیخەینە ڕوو و هەنگاوگەلێک کە ئێران دەبێ بۆ سنووردارکردنی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی هەڵیبگرێت بە تەواوی دیارە .
ئێمە هیچ گفتووگۆیەکمان سەبارەت بە هێنانەخوارەوەی ستاندارەکانی خۆمان بۆ تیجارەتی کۆمپانیاگەلی ئەورووپایی یا خود کۆمپانیاکان لەگەل ئێرانمان ئەنجام نەداوە و ئەم کارەش ناکەین .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە