ڕۆبێرت مالی : ووتووێژەکان بە هۆی مەرجە دووبارەکانی ئێران ەوە تووشی ڕاوەستان بووە .
پەیامی کورد ... ڕۆبێرت مالی : ووتووێژەکان بە هۆی مەرجە دووبارەکانی ئێران ەوە تووشی ڕاوەستان بووە .
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ڕایگەیاند : ووتووێژەکان بە هۆی ئەو مەرجانەی کە تاران بە شێوەی بەردەوام لە ڕەوەندی ووتووێژەکان دا دەستنیشانی دەکرد ، درێژخایەن و تووشی ڕاوەستان بووە .
ئێران زۆر نزیکە بە مووادی درزهێنەری تەواو بۆ بەرهەم هێنانی بۆمبی ئەتۆمییەوە .
ئێمە گەمارۆ دەدەین ، فشار دەسەپێنین ، دیپلۆماسی بە کار دەبەین . ئەگەر هیچ یەک لەمانە ووڵامدەر نەبێ ، سەرۆککۆمار ڕایگەیاندووە کە وەکوو دواهەمین ڕێکار ، لەگەڵ بژاردەی سەربازی ڕەزامەندی دەدات بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەو خاڵە .
دەوڵەتی بایدن هێشتا هیوادارە کە ئێران ڕێکارگەلی ئێستای بگۆڕێت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە