ڕۆمانی "تەپی سازندان" چاپ و بڵاو کرایەوە
پەیامی کورد ... ڕۆمانی "تەپی سازندان" چاپ و بڵاو کرایەوە.
بە پێی هەواڵەکان لە شاری بۆکان سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆمانێک لە ژێر ناوی "تەپی سازندان" چاپ کراوە و ئەو ڕۆمانە بە کتێبخانەی کوردی زیاد کراوە.
ڕۆمانی تەپی سازندان لەبەرهەمەکانی نوێی "سەلاح نیساری" چاپ و بڵاو بۆوە. کاک سەلاح نیساری خاوەنی چەندین پەرتووکی شێعر و چیرۆکی منداڵان و ڕۆمانە و لەکاری وەرگێڕاندا خزمەتێکی زۆری بە نەتەوەکەی کردووه.
لەو ڕۆمانەدا باسی شۆڕشی ٤٧ـ٤٦ کراوە.
لە بەشێکی ئەو ڕۆمانەدا باس لە شەهیدان "عەبدۆڵڵا مووعینی و مینە شەم" کراوە کە لە سەردەمی دەسەڵاتداری "موحەممەد ڕەزا شا دا" دا و بەدەستێدابوونی چەند چڵکاوخۆرێک شەهید کراون.
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە