ڕۆناڵدۆ : پۆرتووگال ببێتە قارەمان خواحافیزی دەکەم
پەیامی کورد ... ڕۆناڵدۆ : پۆرتووگال ببێتە قارەمان خواحافیزی دەکەم
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، ڕایگەیاند : من لە ساڵەکانی ڕابردوو تۆپی پێم وەکوو کارێک و تیجارەت بینی . من بینەری ڕووداوگەلێکی زۆر بووم کە هۆکاری بێهیوایی من بوو . هێشتا حەزێکی زۆرم بۆ یاری کردن هەیە بەڵام لە هەما حاڵدا گرینگی بە بابەتەکان دەدەم .
میسی یاریزانێکی زۆر دیار و لێهاتووە و سێحرییە و وەکوو مرۆڤێک ڕێزێکی زۆرم بۆ ئەو هەیە . میسی و زێدان باشترین یاریزانگەلێکن کە تاکوو ئێستا بینیومە .
لەوانەیە ڕۆژێک لەگەڵ میسی لە پاریس سەن ژێرمەن ببمە هاویاری لەبەر ئەوەی کە لە تۆپی پێ دا هەموو شتێک دەبێت . بە نیازم لە ٤٠ ساڵی خواحافیزی لە تۆپی پێ بکەم و دەمەوێت ئەزموونەکانم لە بەر دەستی هەوادارەکانم دابنێم .
ئەگەر پۆرتووگال بگاتە یاری کۆتایی و فیناڵ و تەنانەت گۆڵچییەکەش گوڵ بوەشێنێت ، ئەوە من دڵخۆشترین پیاوی جیهان دەبم بەڵام ئەگەر شتێکی لەم شێوەیە ڕووبدات ، من خواحافیزی لە تۆپی پێ دەکەم .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە