ڕۆناڵدۆ یانەی النصر دەکاتە ١٠ میلیۆن فالۆوەری
پەیامی کورد ... ڕۆناڵدۆ یانەی النصر دەکاتە ١٠ میلیۆن فالۆوەری
پێش ئەوەی ڕۆناڵدۆی ٣٧ ساڵە بچێتە یانەی النصر ، ئەم یانەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " ئینستاگرام " نزیکەی ٨٦٠ هەزار شۆپینەری هەبوو لە حاڵێکدا لەگەڵ چوونی ڕۆناڵدۆی براوەی ٥ تۆپی زێڕین بۆ ئەم یانە عەرەبستانییە ، ژمارەی شۆپینەرەکانی ئەم یانەیە تاکوو ئەم ساتە بۆ ١٠،٢ میلیۆن بەرز بووەتەوە .
بەم شێوەیە النصر یەکەمین یانەی تۆپی پێی ئاسیایی یە کە گەیشتووەتە ڕیکۆردی زیاتر لە ١٠ میلیۆن شۆپینەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و ڕیکۆردی زۆرترین شۆپینەری لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەی لە یانەی پێرپۆلیسی وەرگرت .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە