ڕۆژنامەنووسانی بیانی دڵگرانی و پەژارەی خۆیان دەردەبڕن لە ڕەتکردنەوەی کیێف سەبارەت بەو تەرمی ئەو سەربازە ئۆکراین یانەی کە لەسەر سنوور کوژراون

پەیامی کورد    ...   ڕۆژنامەنووسانی بیانی دڵگرانی و پەژارەی خۆیان دەردەبڕن لە ڕەتکردنەوەی کیێف سەبارەت بەو تەرمی ئەو سەربازە ئۆکراین یانەی کە لەسەر سنوور کوژراون 

ڕۆژنامەنووسانی بیانی کە هاتبوونە ناوچەی برایانسک و پشکنینی بارهەڵگرە ساردکەرەوەکانیان کرد کە تەرمی سەربازانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین یان هەڵگرتبوو کە خۆیان بۆ گواستنەوە بۆ ئۆکرانیا ئامادەکرابوون، تێڕوانینەکانیان لەسەر ئەو ڕۆژە باس کرد و ئاماژەیان بە بێڕێزیکردنی ڕژێمی کیێڤ کرد لە ڕەتکردنەوەی تەرمی سەربازە کوژراوەکان.

ستانیسلاڤ کراپیڤنیک، ئەفسەری پێشووی سوپای ئەمریکا دەڵێ :

ڕژێمی نامرۆڤانە لە کیێڤ بە سادەیی و بێ ئەدەبی ڕەتی کردەوە بارهەڵگرەکان و ئەم تەرمانە قبووڵ بکات.

ئۆلێگ یاسینسکی، پەیامنێری کەناڵی تێلێسور ڕایگەیاندووە :

چۆن حکوومەتی بەناو ئۆکراین ڕەتی دەکاتەوە جەستەیان قبووڵ بکات ؟ تەرمی زیاتر لە شەش هەزار سەربازی کوژراوی ئۆکراین لەلایەن ڕووسیا پارێزراون بۆ ئەوەی کەس وکاریان بتوانن بیاننێژن.

تۆماس ڕۆپەر، ڕۆژنامەنووسی ئاڵمانی دەڵێ

لە پشتمەوە بارهەڵگرەکانن کە هەزار تەرمی سەربازی ئۆکراینییان تێدایە کە ئۆکراین چیتر نایەوێت قبووڵیان بکات.

ئەندریا لووسیدی، سەرنووسەری چاپی ئیتاڵی پەیامنێرانی نێودەوڵەتی، ئاماژەی بەوەدا کە ڕەتکردنەوەی کیێڤ لە وەرگرتنی تەرمی سەربازەکان "بێ حورمەتی بەربڵاو" بە قوربانیدانی سەربازانی ئۆکراین نیشان دەدات.


ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە