ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە کییف لە لایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کوژرا
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە کییف لە لایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کوژرا
بەرپرسانی ڕۆژنامەی " نیۆیۆرک تایمز " بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند کە ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی لە کاتی کوژرانی لەگەل ڕۆژنامەیەدا هیچ هاوکارییەکی نەبووە .
ئەندرێ نێبیتۆف ، سەرۆکی پۆلیسی کییف ، پایتەختی ئۆکراین یەکشەممە ڕایگەیاند کە برێنت ڕینۆت ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی لە دوای هێرشی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر شاری ئەربین کوژراوە .
سەرظاوەگەلی هەواڵ لە ئۆکراین ڕایانگەیاند کە ڕۆژنامەنووسی کوژراو ، لە ڕۆژنامەی " نیۆیۆرک تایمز " کاری کردووە بەڵام بەرپرسانی ئەم ڕۆژنامەیە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند کە ئەو لە کاتی کوژرانی لەگەڵ ئەم ڕۆژنامەیەدا هاوکاری نەبووە .
سەرچاوەی ئاماژەپێکراو هەروەها هەواڵیان لە برینداربوونی ڕۆژنامەنووسێکدا بەڵام ناوێکیان لەو بڵاو نەکردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەگەلی ئۆکراینی ، ڕۆژنامەنووسی کوژراوی ئەمریکی کاتێک کە لەگەڵ چەندین ڕۆژنامەنووسی بیانی دیکە لە ئۆتۆمبێل بووە ، هاوکات " العربیە " وێنەیەکی لە پاسپۆرتی ڕۆژنامە نووسە کوژراوەکە و کارتی کارکردنی ئەوی بڵاو کردەوە .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە