ڕۆژنامەنووسێکی کەناڵی ئارتەی فەڕەنسی ـ ئەڵمانی لە شاری سەقز دەست بەسەرکرا

پەیامی کورد   ...  ڕۆژنامەنووسێکی کەناڵی ئارتەی فەڕەنسی ـ ئەڵمانی لە شاری سەقز دەست بەسەرکرا

کەناڵی ئاسمانی فەڕەنسی ـ ئەڵمانی ئارتە، ڕایگەیاند کە پەیامنێەکەرى خۆى واتە (وەحید شەمسەدین نژاد) ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر لە سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەرى ١٤٠١، وەحید شەمسەدین، پەیامنێری بەڕەچەڵەک ئێرانی کەناڵی ئارتەی فەڕەنسى ـ ئەڵمانی لە سەقز دەستبەسەر کراوە.

کەناڵی ئارتە تیڤی ئەمڕۆ بڵاوى کردەوە کە شەمسەدین نەژاد لە ٢ی ڕەزبەر، نامە و پێناسى ڕۆژنامەنووسییە فەڕەنسییەکەى خۆی داوەتە دەسەڵاتدارانی کۆمارى ئاخوندى و لە چەند ڕۆژی دواتر، توانی دوو چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی و ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی بۆ ئارتە بنێرێت"، دواتر لە تاران دەستبەسەر کرا و ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە