ڕۆژنامەیەکی ئێرانی نهێنی نێوان ئێران و چەند ووڵاتێکی دیکە لە ناوچەکەدا سەبارەت بە گرێبەستی تاڵیبان لەگەڵ ئەمریکا و ئەشرەف غەنی ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەیەکی ئێرانی نهێنی نێوان ئێران و چەند ووڵاتێکی دیکە لە ناوچەکەدا سەبارەت بە گرێبەستی تاڵیبان لەگەڵ ئەمریکا و ئەشرەف غەنی ئاشکرا دەکات
ڕۆژنامەیەکی ئێرانی لە دانپێنانێکی خۆیدا نهێنی نێوان ئێران و چەند ووڵات لە ناوچەکەدا سەبارەت بە گرێبەستی تاڵیبان لەگەڵ ئەمریکا و ئەشرەف غەنی ئاشکرا دەکات
ڕۆژنامەی کۆماری ئیسلامی (جمهوری اسلامی) نووسیویەتی که، بەدەسەڵات گەیشتنی تاڵیبان لە ئاکامی دوو گرێبەستی ئاشکراو نهێنی، لە نێوان ئەمریکا و ئەشرەف غەنی، تاڵیبان لە دەوحەی قەتەر ڕووی داوە.
ئەم ڕۆژنامەیە داواکارییە ئاشکراکانی، ئازادی بەندکراوانی تاڵیبان و هەندێک بەڵێنی دوولایەنی نێوان ئەم گرووپە و دەوڵەتی کابۆل ناوبردووە، و داواکارییە نهێنییەکانی ڕادەستکردنی هەموو ئەفغانستان لەلایەن ئەشرەف غەنی بۆ تاڵیبان ڕاگەیاندووە.
ئەم ڕۆژنامەیە کە سەر بە کۆماری ئیسلامییە لە درێژەدا نووسیویەتی که ئێران، پاکستان، ڕووسیا، چین و چەند ووڵاتێکی عەرەبی لە ڕەوتی ئەم ئاڵوگۆڕییە دا بوون.
ڕۆژنامەی کۆماری ئیسلامی (جمهوری اسلامی)، تاوانی ستراتژیکی ئەم چەند ووڵاتەیە، خەیانەتێکی لەبیرنەکراو لە ئاستی خەڵکی ئەفغان ناو بردووە، کە بە بێ ئاگادارییان بڕیاریان بۆ درا.
دانپێدانانی ئەم ڕۆژنامە فەرمییەی ئێران لە حاڵێکدایە که، کاربەدەستان لەو باوەڕەدان، کە شێوەی بە دەسەڵات گەیشتن و بەڕێوەبردنی گرووپی تاڵیبان، ڕێک وەکوو بەدەسەڵات گەیشتن و بەڕێوەبردنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامییە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە