ڕۆژنامەیەکی بەریتانیایی ڕاپۆرتێکی گرینگ سەبارەت بە هۆشداری ئەتۆمی ئێران بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد   ...   ڕۆژنامەیەکی بەریتانیایی ڕاپۆرتێکی گرینگ سەبارەت بە هۆشداری ئەتۆمی ئێران بڵاو دەکاتەوە 

ڕۆژنامەی سان ی (بەریتانیا) لە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ئاشکراکردنی ناڤۆکی لەلایەن نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانی خۆڕاگری ئێران لە واشینتۆن، بەم مانشێتەی خوارەوە نووسیویەتی؛
هۆشداری ئەتۆمی :
پلانە ئەتۆمییە ترسناکەکەی ئێران ئاشکرا بوو؛ وێنە سەتەلایتییەکان نیشان دەدەن کە شوێنەکانی بەرهەمهێنانی سەری ئەتۆمی نهێنی کە تا ئێستا ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران بە نهێنی هێشتبوویەوە، ئێستا ئاشکرا بوون.
ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران بە نهێنی سەری ئەتۆمی بۆ ئەو مووشەکانە پەرەپێداوە کە مەودای زیاتر لە سێ هەزار کیلۆمەتریان هەیە، بەپێی بەڵگەنامە تازە دزەپێکراوەکان.

وێنە مانگە دەستکردەکان سێ شوێنیان دەستنیشان کردووە کە سەرکردەکانی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە لە چوارچێوەی بەرنامەی بۆشایی ئاسمانیان کەڵک وەردەگرن.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە