ڕۆژنامەیەکی عێراقی زانیاری زۆر گرینگ سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەیەکی عێراقی زانیاری زۆر گرینگ سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بڵاو دەکاتەوە
ڕۆژنامەى ئەلمەدا: دواى کەمێک لە کۆبوونەوەکەى موقتەدا سەدر هێرشە مووشەکییەکەى هەولێر ئەنجام درا
ڕۆژنامەى ئەلمەداى عێراقى لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاوى کردەوە: هێرشە مووشەکییەکەى سەر هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، دواى چەند کاتژمێرێک بوو لە کۆبوونەوەیەکى ماڵى سەدر لە حەنانەى نەجەف.
ئەم هێرشەش بە رێکەوت نەبووە، بەڵکوو سیخوڕێک کۆبوونەوەکەى تێک داوە و ئێرانى لە نهێنییەکى مەترسیدار ئاگادار کردووەتەوە.
كەسایەتییەكی شیعەی نزیك لە کۆمارى ئیسلامى لەگەڵ هاوپەیمانى چوارچێوەی هەماهەنگی چووەتە ماڵی سەدر.
سەدریش ئەو کەسایەتییەى لە ماڵەکەى دەر كردووە، چوونکە زانیویەتى سەر بە کۆمارى ئیسلامییە و ئەو ڕژێمەش دەست وەردەداتە نێو گفتوگۆکان.
ئەو کەسەش بە سوپاى پاسدارانى وتووە کە سەدر شێلگیرە لە دامەزرندنى حکوومەتى زۆرینەى نیشتمانى. دوای ئەوەش یەکسە هەولێر موشەكباران كراوە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە