ڕۆژنامەی ئێکسپرێس بەریتانیا : ئەگەری هێرشی ئامانج دار بۆ سەر ژێرخانی سەرەکی یان دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هەیە
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی ئێکسپرێس بەریتانیا : ئەگەری هێرشی ئامانج دار بۆ سەر ژێرخانی سەرەکی یان دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هەیە
ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا دۆخی ئاڵۆزی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئەمریکای تاوتوێ کردووە و هۆشداری داوە کە ئەگەرچی شەڕێکی سەرتاسەری بەدوورە، بەڵام ئەگەری هێرشی ئامانجدار بۆ سەر ژێرخانی سەرەکی ئێران یان دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ئارادایە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، دەکرێت ئەو جۆرە کارانە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجام بدرێت یان بە پاڵپشتی لۆجستیکی ئەو ووڵاتەوە و جێبەجێکردنی لەلایەن ئیسرائیل ەوە.
ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کە قسە و باسەکان سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات و دەرئەنجامەکانی گرژییەکانی ئێستا بەردەوامە.
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە