ڕۆژنامەی دی ڤێڵت : ئاڵمانیا سەبارەت بە دەستەبەرکردنی چەک ئۆکراین ی سەرلێشێواو کرد

پەیامی کورد     ...  ڕۆژنامەی دی ڤێڵت : ئاڵمانیا سەبارەت بە دەستەبەرکردنی چەک ئۆکراین ی سەرلێشێواو کرد

ڕۆژنامەی دی ڤێڵت لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە ئاڵمانیا زانیارگەلی ناڕاستی سەبارەت بە وەرگرتنی تۆپی بەرگری ئاسمانی خۆ کێشەری گێپارد ڕادەستی ئۆکراین کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی دی ڤێڵت لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە نووسی کە ئاڵمانیا لە حاڵی درووستکردنی بەربەست بۆ دواخستن لر ڕاگواستنی تۆپگەلی بەرگری ئاسمانی خۆ کێسەری گێپارد بە ئۆکراین ە بە بێ خستنەڕووی زانیاری ڕاست و درووست بە کییف بۆ وەرگرتنی ئەم چەکەیە .

ئەم ڕۆژنامەیە نووسی : کریستین لامبڕێشت ، وەزیری بەرگری تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی بە دەوڵەتی ئۆکراین نەداوە کە خودی کییف دەبێ تۆپە بەرگرییە ئاسمانییەکانی گێپارد بە کۆمپانیا چەک و تەقەمەنی Krauss-Maffei Wegmann (KMW) ڕابگەێنێت لە بەرامبەر دا بە ئۆکراینی ووتووە کە تانکەکان ڕاستەوخۆ لە دەولەتی فێدڕاڵ وەردەگرێت .

ئەم بڵاوکراوەیە پشتڕاستی دەکاتەوە کە پەیمانەکانی بەرلین بەرامبەر کییف بە تەواوی قسەکانی لامبرێشت لە بەرامبەر بیروڕای گشتی ئاڵمانیا پێچەوانەیە و یەک ناگرێتەوە چوونکە ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی خستنەڕووی گێپارد ، وەزیری بەرگری ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە ئەم مامەڵەیە لە ڕێگای ڕێکەوتنێک لە نێوان ئۆکراین و Krauss-Maffei Wegmann (KMW) ەوە ئەنجام دەدرێت و دەوڵەتی فێدڕاڵ تەنیا ئیزنی ئەم مامەڵەیە دەردەکات .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە