ڕۆژنامەی فەرمی ئێران " بە هۆی پێشنیازی ڕێفراندۆم " هێرشیان کردە سەر ووتارخوێنی هەینی زاهێدان
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی فەرمی ئێران " بە هۆی پێشنیازی ڕێفراندۆم " هێرشیان کردە سەر ووتارخوێنی هەینی زاهێدان
ڕۆژنامەی دەولەتی سەر بە ئێران هێرشی کردە سەر ئیمام و ووتارخوێنی هەینی شاری زاهێدان و ڕایگەیاند ئەو هۆکاری هەڵگیرسان و ڕەخساندنی بواری ئاڵۆزییەکانی سیستان و بەلووچستان بوو .
ئێران ڕۆژنامەی فەرمی دەوڵەت ڕایگەیاند : ووتارە دوژمن پەسەندانەکەی مەولەوی عەبدۆلحەمید کە بە تینوویەتییەوە لە لایەن میدیاکانی ئەمریکا و سەعوودییەوە بڵاو کرایەوە ، لە هۆکارەکانی هەڵگیرسانی ئاڵۆزی و ناڕەزایەتییەکان بوو کە تاکوو ئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس لە هاووڵاتیانی زاهێدان و تێرۆری ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ئاسایش و ڕۆحانییەکانی شیعە لە باقی شارەکانی ئەم پارێزگایە پەرەی پێداوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە