ڕۆژنامەی هائارتس : ئیسرائیل تا ئێستاش بیر لە بژاردەکانی هێرشی سنووردار بۆ سەر ئێران دەكاتەوە
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی هائارتس : ئیسرائیل تا ئێستاش بیر لە بژاردەکانی هێرشی سنووردار بۆ سەر ئێران دەكاتەوە
ڕۆژنامەی هائارتس، بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیلی و دوو سەرچاوەی ئاگادار، ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێکی سنووردار بۆ سەر ئێران دەکات، تەنانەت سەرەڕای دژایەتی دۆناڵد ترامپ بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو ووڵاتە.
بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە هێرشەکە بە کەمترین پشت بەستن بە پشتیوانیك ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیسرائیل پلانی وەك هێرشی ئاسمانی و ئۆپراسیۆنی کۆماندۆیی بە دەوڵەتی ترامپ پێشنیار كردووە و ئەم بژاردانەش تا ئێستاش لە ژێر تاوتوێ دان.
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە