ڕۆژنامەی هائارتس: ڕێککەوتنی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە چوار قوناخ و لە درێژایی ١٦٥ ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

پەیامی کورد   ...  ڕۆژنامەی هائارتس : ڕێککەوتنی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە چوار قوناخ و لە درێژایی ١٦٥ ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی نووسیویەتی: بە گوێرەی ڕەشنووسە پێشنیارکراوەکەی یەکیتی ئەورووپا، ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە چوار قوناخ و لە درێژایی ١٦٥ ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

به گوێرەی ڕاپۆرتی "هائارتس" ڕۆژنامەی ئیسرائیلی،ناوەڕۆکی ڕەشنووسەکەی یەکیتی ئەورووپای خستووەتە ڕوو و دەڵێت کە بە گوێرەی ئەم ڕەشنووسە، گرێبەست لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەبەر پێکهێنانی "متمانەی دووبارە، چوار قوناخ لەخۆدا دەگرێتەوە و ١٦٥ ڕۆژ دەخاینێ

بە پێی ڕەشنووسەکە، سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی ئەمریکا دەمێنێتەوە.

بە گوێرەی ڕەشنووسەکە، بەرلە قوناغی یەکەم  (ڕۆژی واژووی گرێبەستەکە) که "ڕۆژی سفر" ناودێر کراوە، کۆماری ئیسلامی لەبری ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی لە بانکە نێودەوڵەتییەکانی و کەمکردنەوەی فشاری گەمارۆکان، چەندین بەندکراوی لە بەندیخانە سیاسییەکان ئازاد کردووە و هەموو پێشێلکارییەکان ڕائەوەستێنێ، بەڵام هاوکاتیش دەتوانێ یەدەگی یورانیومە پیتانراوەکانی ڕابگرێت.

لە قوناغی دووەمدا، ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لەماوەی پێنج ڕۆژدا دەبردرێتە پەرلەمانی نوێنەران و سێنای ئەمریکا و ئەگەر دەنگی پێ نەدرێ، ئەوە سەرۆک کۆماری ئەمەریکا دەتوانێت ڤیتۆی بکات.

 قوناغی دووەم ٣٠ ڕۆژ دەخاینێت. یەکێک لە بەربەستە گرینگەکانی پەسەندکردنی ئەم ڕێککەوتنە لە ئەمریکا ئەگەری ئەوەیە ڕووسیا ئەمە وەکوو کارتێکی فشار لەدژی ئەمریکا بەکار بهێنێت و هەموو گەمارۆکانی ئەمریکا لە ڕێگای کۆماری ئیسلامییەوە پێشێل بکات.

لە قوناغی سێیەمدا و پاش ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە کونگرەدا، ئەمەریکا لە ٦٠ ڕۆژدا بڕیاری گەڕانەوەی بۆ بەرجام بە شورای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی ڕادەگەینێت.

لە قوناغی چوارەمدا واتە ٦٠ ڕۆژی دیکە، ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ڕاگەێندراوێکی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە و پاش تێپەڕبوونی ٢٦٥ ڕۆژ دەگەنە قوناخی کۆتاییدا، گەمارۆکانی دژی کۆماری ئیسلامی لادەچێت و کۆماری ئیسلامیش ئەو ژێرخانانە کە  ڕێژەکەی سەرترە لە ڕێژەی دیاریکراو لە چوارچێوەی گرێبەست لە نێویان دەبات.

لەلایەکی دیکەوە، هەواڵنێری ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی بۆ واژووی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا، داوای ئەوەی کردووە کۆتایی بهێنرێتە چاودێرییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، بەڵام ئەم داواکارییە لەلایەن ئەمریکا و ووڵاتانی دیکەی بەشداربوو لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕەتکراوەتەوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە