ڕۆژنامەی واشینتۆن فری بیکن : کۆمارییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بیر لە پلانێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی نیو ملیار دۆلاری هاوکارییە ئەمنییەکەی ئەمریکا بۆ عێراق دەکەنەوە

پەیامی کورد   ...  ڕۆژنامەی واشینتۆن فری بیکن : کۆمارییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بیر لە پلانێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی نیو ملیار دۆلاری هاوکارییە ئەمنییەکەی ئەمریکا بۆ عێراق دەکەنەوە

ڕۆژنامەی واشینتۆن فری بیکن : بە پشت بەستن بە نوێنەران و سەرچاوە ئاگادارەکان لە کۆنگرێس بڵاویکردەوە، کۆمارییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بیر لە پلانێک دەکەنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی نیو ملیار دۆلاری هاوکارییە ئەمنییەکەی ئەمریکا بۆ عێراق، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی هاوکارییەکانی حکوومەتی ئەمریکایە ووڵاتێک کە گرووپە بە وەکالەتەکانی کۆماری ئیسلامی تێدایە.

جیم بانکز، ئەندامی کۆماریخوازی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی واشنتۆن فریبیکۆنی ڕاگەیاندووە: ئیدارەی بایدن چاوپۆشی لە پەیوەندییە پەرەسەندووەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکات و بێباکانە پارەی ئەکتەرە تێکدەرەکانی عێراق دابین دەکات. کۆنگرێس دەبێت بە ووردی بزانێت کە دۆلاری باجدەری ئەمریکی لە کوێدا لە دەرەوەی وڵات خەرج دەکرێت.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە