ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست : پلەی گەرمی ڕووی ئاوەکانی کەنداوی فارس لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست : پلەی گەرمی ڕووی ئاوەکانی کەنداوی فارس لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست
ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ڕایگەیاند : پلەی گەرمی ڕووی ئاوەکانی کەنداوی فارس لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست؛ ڕەنگە ناوچەکانی دەورووبەری کەنداوی فارس ببنە شتێکی بەرگە نەگیراو
ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە گەرما و شێی "بەرگە نەگیراو" لە ناوچەی کەنداوی فارس کردووە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لەگەڵ گەرمبوونی هەسارەکە، پێشبینی دەکرێت ناوچەی دەورووبەری ناوچەی کەنداوی فارس تادێت بەرگە نەگیراو بێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پلەی گەرمی ڕووبەری کەنداوی فارس بۆ ٣٦.٤ پلە بەرزبووەتەوە، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بە بەراورد بە داتاکانی مانگی دەستکرد لەم کاتەی ساڵدا. ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ئەم پلەیەی گەرمای بەراورد کردووە بە پلەی گەرمی ئاوی گەرماوەکان کە بەزۆری لە نێوان ٣٧.٧ بۆ ٣٨.٨ پلەی سەدی دایە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە