ڕۆژنامەی کەیهان: بڕیار نییە دانووستانەکان ئەنجامیان هەبێت

پەیامی کورد   ...  ڕۆژنامەی کەیهان: بڕیار نییە دانووستانەکان ئەنجامیان هەبێت

ڕۆژنامەی کەیهان که لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی خامنەیی بەڕێوە دەچێت، سەبارەت بە دانووستانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ووڵاتانی پێنج کۆ یەک کاردانەوەی نواند و بڵاوی کردەوە: بڕیار نییە دانووستانەکان بە ئەنجام بگەن، دەبێت نەرمی نواندن وەلا بنێن و لەبەرانبەر خراپییەکان بوەستینەوە. کەربەلا نزیکە.

لە درێژەی ئەم ووتارەدا هاتووە: دەبێت هاوار بکەین کە ئاگادار بن، کە ئاشتیخوازی چارەسەر نییە و ئەم ئاشتی کردنەوە، بۆ هەناسەتازەکردن و خۆ ئامادە کردنە تا هێرشێکی تازە ببینە سەر دوژمنانمان.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە