ڕۆڤەری کۆڵنەدان بەردێکی لە شێوەی دۆناتس لە مەریخ دۆزیەوە
پەیامی کورد ... ڕۆڤەری کۆڵنەدان بەردێکی لە شێوەی دۆناتس لە مەریخ دۆزیەوە
ڕۆڤەری پێرسیڤێرنسی ناسا، بەردێکی سەیر و سەمەرەی لە شێوەی دۆناتس لە مەریخ بینیوە، کە دەوترێت نەیزەکێکە.
بەگوێرەی ئەو وێنەیەی کە هەژماری تویتەرەکەی پەیمانگای سێتی بڵاویکردووەتەوە، ئەم بەردە نهێنییە گەورە و تاریکە کونێکی لە ناوەندەکەیدا هەیە و لە دەورووبەریدا پارچە بەردی دیکەی هەمان ڕەنگ دەبینرێت.
لەم تویتەدا نووسراوە :
"لە 23ی حوزەیرانی 2023، ڕۆڤەری پەرسێڤێرنسی ناسا وێنەی بەردێکی دووری لە شێوەی دۆناتس گرت کە دەتوانێت نەیزەکی گەورە بێت و پارچە بچووکەکانی هەبێت، بە بەکارهێنانی مایکرۆ ئیمەیجەری دووری سوپەرکام لە 23ی حوزەیرانی 2023".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە