ڕۆڵی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا چییە ؟؟؟

پەیامی کورد      ...     ڕۆڵی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا چییە  ؟؟؟

فارین پالیسی لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێ : سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ویلایەتەیەکگرتووەکان بە نیازە تاکوو لە سەر پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران چاوپێداخشانەوە بکات و کاری لە سەر بکات بەڵام بەو شێوەیەی پێوەی دیارە ئیسرائیل بەرنامەگەلێکی دیکەی هەیە .

بە پێی ڕاپۆتێک لە زاری فارین پالیسی ، تێرۆری زانای بەرچاو و بەناوبانگی ئێرانی خاڵێکی زپر گرینگ مان بە بیر دێنێتەوە ئەویش ئەوەیە کە ئیسرائیل و دەوڵەتی جۆ بایدن لە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا دەربارەی ئێران پێکەوە کێشە و جیاوازی ڕاوبۆچوونیان دەبێت و پێکەوە دەکەونە تێکهەڵچوون و دەرگیرییەوە .

لە دوای هەڵبژاردنی جۆ بایدن لە ئەمریکا بێنیامین ناتانیاهوو بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە ئەو دژایەتی هەر جۆرە هاوکارییەکی دووبارەیە لەگەڵ ئێران .

ئەو لە ووتارێکیدا ڕایگەیاند : گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی جارێکی دیکە بوونی نییە ، ئێمە دەبێ لە یەک سیاسەتێکدا کە جێگای سازش کردن نییە متمانە بە دەست بهێنین ئەویش ئەوەیە کە ئێران چەکی ئەتۆمی بەرهەم ناهێنێت و درووستی ناکات .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێستای ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ ش لە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم بە دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی لە فشاری زیاتر بۆ سەر ئێران ، ڕایگەیاند : واشینتۆن گەمارۆوەکانی لە دژی ئێران زیاتر دەکات .

بەڵام لە لایەکی دیکەوە بایدن دەرچوونی دۆناڵد ترامپ ی لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە بە لێقەومینێکی خۆئازاری ناو برد و ووتوویەتی کە لە دوای هاتنە سەر کاری رێگایەکی جێگای متمانە و بەهادار بۆ گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسیەت بۆ تاران دەخاتە ڕوو .

بایدن و وەزیری دەرەوەی داهاتووی ئەو ئانتۆنی بلینکن ڕایانگەیاند کە ئەگەر ئێران پابەندی خۆی بە سنوورە دیاریکاروەکان لە ڕێکەوتننامەکەدا بەردەوامی پێبدات ، ئەوە ویلایەتەیەکگرتووەکان جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتننامەکە و نزیکەی تەواوی هەندێک لە گەمارۆوەکانی سەر ئەوان هەڵدەوشێندرێتەوە .

بە ووتەی ئەوان ، بەرجام وەکوو مەبنایەکە بۆ ووتووێژگەلی دواتر و بە ئامانجی بەهێزکردن و بەرفراوانکردنی ناوەڕۆکی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە و هەروەها باقی بوارەکان دەبێتە جێگای گرینگیدان .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بێنیامین ناتانیاهوو و باقی بەرپرسانی ئیسرائیلی ئەم جۆرە هەنگاوە بە بەدرۆ خستنەوە و پشتگوێ خستنی هەموو کۆڵەگە بە کار هاتووەکانی دوو ساڵی ڕابردووی دەورەی کارکردنی ترامپ دەزانن .


ئەم بابەتە 12014 جار خوێندراوەتەوە