ڕۆیتەرز : " ئێران لە مانۆڕ و نەمایشە سەربازییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تاقیکردووەتەوە

پەیامی کورد     ...    ڕۆیتەرز  : " ئێران لە مانۆڕ و نەمایشە سەربازییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تاقیکردووەتەوە

ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بە ڕاهێنانی سەربازی و نیزامی ئەرتەشی ئێران و تاقیکردنەوەی چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەم مانۆڕ و نەمایشە سەربازییە دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، ئێران چەند ڕۆژ پێش ساڵوەگەڕی کوژرانی قاسم سلێمانی مانۆڕ و نەمایشێکی سەربازی بەڕیوە بردووە و لەو مانۆڕەدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی خۆی کە درووستکراوی خۆیانن کەڵکی وەرگرتووە . ئێران لەم فڕۆکانە بارەها بۆ پاراستنی ئەمنییەتی گەرووی هۆرمۆز کەڵکی وەرگرتووە و ژمارەیەک لەم فڕۆکانەشی بە هاوپەیمانەکانی خۆی لە ناوچەکە وەکوو ووڵاتانی عێڕاق  ، یەمەن و لۆبنان داوە .

ئێران لەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بۆ کاری سیخوڕی کردن و بۆمباران کەڵک وەردەگرێت و ژامارەیک لەم فڕۆکانەی لە مانۆڕە سەربازییە دوو ڕۆژەکەی خۆیدا لە پارێزگای سمنان بە کار هێناوە . ئەم ڕاهێنانە سەربازییە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە زۆر زیادی کردووە و ئێران ، عەرەبستان و ئیسرائیل بە هاندانی ترامپ بە مەبەستی هەڵگیرساندنی ئاگر لە ناوچەکە تاوانبار دەکات .

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران دەتوانێ بە هەڵگرتنی بڕێکی زۆر لە مەواددی تەقەمەنی ، وەکوو کاری خۆکوژی و " ئێنتێحاری " یش لە دژی دوژمنانی خۆی بەکار بهێنرێت ،

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە