ڕۆیتەرز : خستنەڕووی ڕێکەوتننامەی پێشنیارکراوی دژە ئێرانی ئەمریکا و ترۆئیکا بە شەورای حۆکام
پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : خستنەڕووی ڕێکەوتننامەی پێشنیارکراوی دژە ئێرانی ئەمریکا و ترۆئیکا بە شەورای حۆکام
ڕۆیتەرز ڕایگەیاند ئەمریکا ، فەڕەنسا ، بەریتانیا و ئاڵمانیا ڕێکەوتننامەی پێشنیارکراوی بە بابەت و ناوەڕۆکی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی بۆ شەورای حۆکامی ئاژانس خستە ڕوو .
ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپایی ڕایانگەیاند چارەسەرنەکردنی بابەتگەلی پەیوەندیدار بە مەواددی یۆرانیۆمی دۆزراوە لە سایتەکانی ڕانەگەێندراو ، بە تووندی جێگای نیگەرانییە .
ئەوان هەروەها ڕایانگەیاند بە هۆی " نەبوونی هاوکاری پێویست لە لایەن ئێران " ەوە کێشە و گرفتەکان و بابەتی دواخستنەکان و بەدواداچوونەکان هێشتاش چارەسەر نەکراوە .
ئەمریکا ، فەڕەنسا ، بەریتانیا و ئاڵمانیا لەم ڕەشنووسەی ڕێکەوتننامەدا داوا لە ئێران دەکەن " بەپەلە پێشنیاری ئاژانس بۆ بەدواداچوونی زیاتر بۆ چارتەسەرکردنی هەموو ئەو بابەتانەی کە ماون قەبووڵ بکەن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە