ڕۆیتەرز : ساڵی ٢٠٢٣ گەرمترین ساڵی مێژوو دەبێت
پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : ساڵی ٢٠٢٣ گەرمترین ساڵی مێژوو دەبێت
بە پێی پێش بینی زانایان لە ژێر کاریگەری دیاردەی ئێل نینۆ لەوانەیە ساڵی ٢٠٢٣ یەکێک لە گەرمترین سالەکانی مێژوو بێت .
زانایان دەڵێن بە پێی پێداچوونەوەگەلی ئەنجامدراوی ئامساڵ پلەکانی گەرما لەوانەیە تاکوو ١.٢ پلەی سانتیگراد بەرزتر لە ئاستی لەبەرچاوگیراو زیاتر ببێت .
لە ساڵی ١٨٥٠ ەوە تاکوو ئێستا گەرمترین ساڵی تۆمارکراو ، ساڵی ٢٠١٦ بووە . ئەمساڵ شێوازی کەش و هەوای "ئێل نینۆ" لە زەریای "ئارام " هێمن ڕۆڵێکی گرینگی هەبوو لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەرانسەری جیهاندا.
پلەکانی گەرمای جیهان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە ژێر کاریگەری درێژخایەنی ئێل نینۆ گەرمتر بوون لە ئاستی ئاسایی .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە