ڕۆیتەرز : سەرکردەی نوێی داعش برا گەورەی ئەبووبەکر بەغدای یە

پەیامی کورد    ...   ڕۆیتەرز : سەرکردەی نوێی داعش برا گەورەی ئەبووبەکر بەغدای یە

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمنییەتی عێراق و سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی ووڵاتانی ئەورووپایی ڕایگەیاند سەرکردەی نوێی داعش برای سەرکردەی پێشوو ئەبووبەکر بەغدادی یە ،کە ناوی سەرەکی ئەو " جۆمعە عێوەز بەدری یە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز داعش ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیامێکی دەنگی دا ڕایگەیاند : " ئەبوولحەسەن هاشمی قۆڕەیشی " بە ڕابەرایەتی ئەم گرووپە هەڵبژێردراوە .

ئەم پەیامە دەنگییە چەند هەفتە دوای کوژرانی ئەبوو ئیبراهیم قۆڕەیشی دووهەمین سەرکردەی گرووپی تێرۆریستی داعش لە باکووری سووریا بڵاو کراوەتەوە .

هەر لەمبارەیەوە دوو بەرپرسی ئەمنییەتی عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز یان ووتووە کە ناوی ڕاستەقینەی سەرکردەی نوێی داعش " جۆمعە عێوەز بەدری یە " کە لە دایکبووی عێراق ەو برای گەورەتری بەغدادی یە .

هەروەها بەرپرسێکی ئەمنییەتی ئەورووپایی یش جەختی کردووەتەوە کە ئەم دوو برایە " ئەبووبەکر بەغدادی و سەرکردەی نوێی داعش " برای ڕاستەقینەی یەکترن بەڵام دەستنیسانی نەکردووە کە کامیان گەورەترە .

زانیارییەکی زیاتر دەربارەی بەدری لە بەر دەست نییە بەڵام ئەو لە بازنەی نزیک بە گرووپگەلی تووندڕەو و جیهادی عێراق ییە کە لە دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بەدەر کەوتوون .

یەکێک لە بەرپرسانی ئەمنییەتی عێراق دەڵێ : بەدری کەسایەتی یەکی تووندڕەو و تووند ئاژۆی هەیە کە لە ساڵێ ٢٠٠٣ لەگەڵ گرووپە سەلەفی و جیهادییەکان خۆی ڕێک خستووە و بەردەوام بە هاوڕای کەسی و ڕاوێژکاری شەرعی ئیسلامی بەغدادی ناسراو بووە


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە